وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی نرخی ئاردی خۆماڵی دابەزاند
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی چوار شەممە ڕێکەوتی ٢٥-٨-٢٠٢١ (نه‌سرين محمد) بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرايەتى دروستكراوى دانەوێڵەى سلێمانى و (سۆران عبدالغفور) بهڕێوەبەرى بەڕێوەبەرايەتى چاودێرى بازرگانى سلێمانى به هاوكارى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى هاوبه‌شى قائيمقاميه‌تى سلێمانى و سەنديكاى فڕن و نانه‌واخانه‌كان هه‌ستان به تاقيكردنه‌وه‌ى ئه‌و ئارده‌ى به‌شی حه‌وت کە دابەش دەكرێت بەسەر هاووڵاتياندا و نموونەی ئاردەکەیان كرد به نان و نانێكى جوانى لێ دروست بوو، وە خاوەن فڕنه‌كان خواستى زۆريان له‌سه‌ر بوو وه نرخى فه ردهى ئارد له شارى سلێمانى دابه زى بۆ 23000 بيست و سێ هه زار دينار و ھەوڵەکانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەردەوامە بۆ دابەزاندنی نرخی ئارد تا ئاستی نرخی پێشووتر.