وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و كونسوڵگەری ئەڵمانیا تاوتوێی پەرەپێدانی ئابووری و پڕۆژەی هاوبەش دەكەن
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی دووشەممە رێكەوتی 9-8-2021 وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بە ئامادەبوونی بریكارانی وەزارەت بۆ كاروباری بازرگانی و پیشەسازی و راوێژكاری پەیوەندییەكان، پێشوازیان كرد لە كونسوڵی گشتی نوێی ئەڵمانی بە یاوەری بەرپرسی بەشی ئابووری و مرۆیی لە كونسوڵگەری ئەڵمانیا لە هەولێر.
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هیوای خواست لە كارەكانیان سەركەوتوو بن و لە ماوەی كاریاندا لە هەرێمی كوردستان پەیوەندییەكانی ئابووری بەهێزتر بێت و بتوانن زیاتر سوود لە ئەزموونی كۆمپانیاكانی ئەڵمانی وەربگرن، هەروەها بە مەبەستی كار و پڕۆژەی بازرگانی ڕوو لە هەرێمی كوردستان بكەن، بەهۆی ئەوەی گشت فاكتەرەكانی سەركەوتن لە هەرێمی كوردستان بەرجەستە دەبێت.
دواتر لەلایەن بریكارانی وەزارەت بۆ كاروباری بازرگانی و پیشەسازی، چەندین بابەت ڕوونكرانهوه بۆ ئەوەی لە ماوەی داهاتوودا پەیوەندییەكان هەنگاوی زیاتر بەخۆوە ببینن.
لەلایەن خۆیانەوە (كلیمنس سیمنتر) كونسوڵی گشتی ئەڵمانیا و (یان شڤایگوت) بەرپرسی بەشی ئابووری دووپاتی ئەوەیان كردەوە كە هەوڵی زۆر دەدەن بۆ بەرەوپێشبردنی هەنگاوەكان تا بتوانن هەرێمی كوردستان زیاتر بەرەو گەشەی ئابووری بڕوات، لە كۆتاییدا ڕاوێژكاری پەیوەندییەكان كورتە باسێكی دەربارەی پەیوەندییەكانی وەزارەت لەگەڵ چەندین هەرێمی ئەڵمانیا بۆ شاندەكە خستەڕوو، هەروەها گرنگی كاراكردنەوە و ئەكتیڤكردنی ئەو پەیوەندییانەی بە گرنگ و بەرهەمدار وەسف كرد.