وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کۆبوونەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٥-٨-٢٠٢١ ھەردوو وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە دیوانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی کۆبوونەوە،
کۆبوونەوەکە بەسەرپەرشتی کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و کوێستان محمد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و ئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی گشتیی ھەردوو وەزارەت بەڕێوەچوو و باس لەھەماھەنگی نێوان ھەردوو وەزارەت کرا بە مەبەستی دیاریکردنی ھەلی کار بۆ کرێکاران لەنێو کارگە و کۆمپانیاکانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی.