گفتوگۆی ھەمواری چەند بڕگەیەکی یاسای بازرگانی و ژوورە بازرگانیەکان کرا
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٨-٨-٢٠٢١ کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێم، بە یاوەری عەلی عوسمان بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری پیشەسازی و بڵند محمد بهڕێوهبەری گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان لەگەڵ شاندی لیژنەی پیشەسازی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە .
کۆبوونەوەکە بەسەر پەرشتی رێواس فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە دیوانی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، تیایدا گفتوگۆی ھەمواری چەند بڕگەیەکی یاسای بازرگانی و ژوورە بازرگانییەکان کرا.