بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەشداری ئێکسپۆ ۲۰۲۰ی دوبەی دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی هەینی رێکەوتی ۱۰-١٢-٢٠۲١ شاندێك بە نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەشداریان كرد لە پێشانگای نێودەوڵەتی ( ئێکسپۆ ۲۰۲۰ دوبەی لە میرنشینی عەرەبی یەكگرتوو ) كە پێكهاتبوون لە (سەروەر کەمال هاواری) بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی و فارس عیسا و هیوا سلێمان، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی كەركووك، شاندی هەرێم لە چوارچێوەی شاندی كۆماری عێراقی فیدراڵ كە د. علی عەلاوی، جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی سەرۆكایەتیان دەكرد کە پێكهاتبوون لە چەند وەزیر و ئامادەبوونی باڵیۆزی عێراق لە ئیمارات و بریكاری چەند وەزارەتێك و تیمی دیبلۆماسی عێراقی، شاندی عێراق لەلایەن (شێخ نهيان بن مبارك آل النهيان، وەزیر و سەرپەرشتیاری گشتی ئێكسپۆی دوبەی پێشوازی لێكرا و دواتر سەردانی هەردوو بەشی ئیمارات و عێراقیان كرد کە گفتوگۆ و ڕاگۆڕێنەوەیان لەسەر چەندین پرسی جۆراوجۆر تاوتوێی کرد.
جێگەی باسە ئێکسپۆی دوبەی تا کۆتایی مانگی ئازاری ۲۰۲۲ بە بەشداری ۱۹۲ وڵات بەردەوام دەبێت.