Skip to the content

هەڵمەتی پێكوتینی ڤاكسین بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە دیوانی وەزارەت بەڕێوە دەچێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی 12-12-2021 لیژنەیەكی تەندروستی بۆ پێدانی ڤاكسین سەر بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر هەڵمەتی پێدانی ڤاكسین بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دەستپێكرد، كە ئاسانكاری لە پێدانی ڤاكسینەكان دەكات بۆ فەرمانبەران بۆ خۆپارێزی دژ بە پەتای كۆڕۆنا و هاوتاكانی، هەڵمەتەكە بووە جێگەی خۆشحاڵی و ئامادەیی فەرمانبەرانی وەزارەت بۆ وەرگرتنی ڤاكسین.