Skip to the content

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و ڕێكخراوی كۆچی جیهانی (IOM) لە كۆنفرانسێكدا لە شاری بەغدا تاوتوێی دەرفەتی كار بۆ پڕۆژە بچووك و مام ناوندەكان دەكەن

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە 14-12-2021 (كەمال موسلیم) وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بە یاوەریی (فه‌تحی محه‌مه‌د عه‌لی) ڕاوێژكاری پەیوەندییەكان و (كۆڤان جەلال) بەڕێوەبەر گشتیی پیشەسازی و بەڕێوەبەری نووسینگەی تایبەت لە سەردانێكدا بۆ شاری بەغدا كە لەسەر بانگهێشتی ڕێكخراوی كۆچی جیهانی (IOM) بۆ بەشداربوون لە پڕۆگرامێكی گرنگ سەبارەت بە ڕاگەیاندنی (۱٠٠٠) دەرفەتی كار بۆ پشتگیریكردنی پڕۆژەی بچووك و مام ناوەند كه‌ هەموو بەشەكانی عێراق و هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە، شاندی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێكخراوەكە تاوتۆیی بەرنامەی هاوشێوە دەكەن، لە كۆنفرانسەكەدا وەزیری بازرگانی و پیشەسازی وتەیەكی پێشكەش كرد، تیشكی خستە سەر گرنگی و ڕۆڵی دەستی كار و دەرفەتەكان بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری و پەرەپێدان بە پرۆژە بچووك و مام ناوەندەكان، تا ببنە رێگەیەك بۆ گەشەسەندنی لە بوارەكانی ئابووری و بازرگانی و پیشەسازی، هەروەها چاوی كەوت بە چەندین كەسایەتی و بەرپرسانی حكومی و بیزنسمانانی عێراق و وڵاتانی دیكە كە لە پرۆژگرامەكەدا بەشدار بوون.