Skip to the content

ڕەوشی پاراستنی مافەكانی خاوەنداریەتی هزری" لە هەرێمی كوردستان و عێراق تاوتوێ کرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی پێنجشەممە ڕێكەوتی ٢/١٢/٢٠٢١ (سەروەر كەمال هاواری) بریكاری وەزارەت بۆ كاروباری بازرگانی بە یاوەریی  (دكتۆر سۆران سەڵاحەددین) ڕاوێژكاری یاسایی وەزارەت بەشدارییان كرد لە بۆنەیەك كە لەلایەن كونسوڵگەری گشتیی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ڕێكخرابوو، بۆنەكە بۆ بەخشینی دیاری بە (3) لاوی خاوەن هزر، كە لە چوارچێوەی وۆرك شۆپێكی تایبەت بە "ڕەوشی پاراستنی مافەكانی خاوەنداریەتی هزری" لە هەرێمی كوردستان و عێراقدا لە لایەن دیسكی ئابووری كونسوڵخانەی گشتیی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكاوە ڕێكخرابوو، بەشداربووان سێ بەرهەمی جیاوازیان پێشكەش كردبوو، بۆنەكە بە ئامادەبوونی (رۆبرت بلادینۆ)كونسوڵی گشتیی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، (چوی كوانژین)كونسوڵی گشتیی كۆریای باشوور، نوێنەری بەشێك لە وەزارەتەكان، بازرگانان و پیاوانی خاوەن كار بەڕێوە چوو.
لە سەرەتادا بریكاری وەزارەت بۆ كاروباری بازرگانی وتەی دەستپێكی پێشكەش كرد، كە بابەتێك بوو بە ناونیشانی (واقیعی مافی خاوەنداریەتی هزری بازرگانی و پیشەسازی لە عێراق و هەرێمی كوردستان)، دواتر (ڕۆبرت بلادینۆ) وتەی كونسوڵخانەی گشتی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكای پێشكەش كرد و پیرۆزبایی لە سێ خاوەن هزرەكە كرد و ئامادەیی دەربڕی بۆ دروستكردنی پەیوەندی و هەماهەنگی، هەر لە بۆنەكەدا بریكاری وەزارەت بۆ كاروباری بازرگانی و ڕاوێژكاری یاسایی وەزارەت چەندین گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوەیان لەگەڵ ئامادەبووان ئەنجامدا، كە تەوەر و بەشێكی گرنگی بۆنە تایبەتەكە بوو.