کۆنسولی ئوردن بەوەکالەت سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی کرد.
![](/media/4820/kamalmuslemreceivejordanianconsul.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132587385720000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/2/25 کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێم لەدیوانی وەزارەت پێشوازی لە عەبدولرەحیم حەسەن کۆنسولی ئوردن بەوەکالەت لەھەرێمی کوردستان کرد. لەکۆبونەوەکەدا کە بەرێوبەری گشتی پلاندانان و راوێژکاری پەیوەندییەکان و یاسایی و بەڕێوبەری گشتی بازرگانی و پیشەسازی ئامادەی بون تاوتوێی پەیوەندییەکانی شانشینی ئوردن و ھەرێمی کوردستان کرا بەتایبەت ناوچە پیشەسازیەکان و کۆمپانیاکانی ئوردن لەبواری تەکنەلۆجیای زانیاری و ھەروەھا ئالۆگۆری بازرگانی نێوان ھەرێم و ئوردن ، وەھەروەھا بەشداری کەرتی تایبەت لەپێشانگاکانی ھەردوولا.