سيمينارێک دەربارەی گرنگی ستاندارە نیودەوڵەتییەکان لە کەرتی پیشەسازی بەتایبەت لەخۆراکدا بەڕێوەچوو
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی سێشەممە 2021/2/16 بە ئامادەبوونی سەروەر کەمال هەواری بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی و بەرێوەبەرەکان و سەروک بەشەکانی گشت بەرێوەبەرایەتیە گشتتیەکانی سەر بە وەزارەتمان سیمیناریک بۆ هەردوو بەرێزان (ئامانج وەهاب و دیندار فریق) دەربارەی (گرینگی ستاندارە نیودەولەتییەکان لەکەرتی پیشەسازی بەتایبەت لەخۆراکدا بە پرۆگرامی ISO و HACCP) لە هۆڵی بەرێوەبەرایەتی گشتی پلان دانان و بەدوا داچوون – بەرێوەبەرایەتی پەرپێدانی مرۆیی هەماهەنگی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی بەڕێوەچوو، لەسیمینارەکەدا جەخت کرایە سەر تەواوی ستاندەرانەی لەبواری کارگەکان جێبەجێ بکرێت بۆ بەرزکردنەوە و بەکوالێتی کردنی بەرهەمەکانیان.