وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لیژنە بۆ گرفتەکانی کۆمپانیا و کارگەکان پێکدەھێنێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ یەک شەممە 2021/2/21 کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی سەرپەرشتی کۆبونەوەی راوێژکاری وەزارەتی کرد . بەئامادەبونی بەرێزان بریکاری وەزارەت بۆکاروباری بازرگانی و بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری پیشەسازی و راوێژکارانی وەزارەت و بەرێوبەرە گشتیەکان.
بابەتەکانی کۆبونەوە پەیوەست بون بە بازرگانی و کۆمپانیاکان و کارگەکان و گفتوگۆکردن بو بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەو گرفتانەی دوچاری چالاکیەکان دەبێتەوە و بڕیاردرا بەپێکھێنانی لیژنەی تایبەت بۆ بەدواداچونی گشت ئەو بابەتانەی بیروڕا تێیدا ئالوگۆڕ کرا.