Skip to the content

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێم لەگەڵ وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی حکومەتی عێراق تاوتوێی پاراستنی بەرھەمی خۆماڵییان کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 2021/7/6، لە دیوانی وەزارەتی بازرگانی و پشەسازی عەلی عوسمان بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری پیشەسازی لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی حکومەتی فیدراڵ کۆبووەوە سەبارەت بەدانانی میکانزمێکی گونجار بۆ ھەموو ئەو گرفتانەی بوونەتە بەربەست لەبەردەم کەرتی پیەسازی پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی . ھەردوو لا جەختیان لەسەر پێکھێنانی لیژنەی تایبەتمەند کرد  بە مەبەستی چارەسەرکردن و دانانی میکانیزمی گونجاو.