وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی ھەرێم ، دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم ڕایگەیاند کە ئێوارەی رۆژی ٢٠٢١/٦/٢٠، لەلایەن وەزارەتی بازرگانی حکومەتی فیدراڵ ئاگادار کراین، کە دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بکرێت لەهەرێمی کوردستان بەپێی ئەوپلانەی کە دانراوە بۆ وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکان. بۆیە داوا لە سایلۆکان کراوە کە ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢١/٦/٢٢ دەست به وەرگرتنی گەنم لە سە رجەم سایلۆکانی هەرێم بكرێت و داواش لەجوتیاران دەکرێت پابەندی ڕێکارە دیاریکراوهكان بن لهكاتی ڕادهستكردن و گەیاندنی گەنمەکانیان بە سایلۆکان.