وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی سیستەمی( HACCP) شیكردنەوەی ڕیسكەكان وكۆنترۆڵ كردنی خاڵە مەترسیدارەكان لەكارگە خۆماڵیەكانی خۆراك تاوتوێ دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی (٩-٦-٢٠٢١)، (علی عوسمان علی) بریكاری وەزارەت بۆ كاروباری پیشەسازی لەگەڵ د.دارا محمد جلیل ڕاوێژكار لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و بە ئامادەبوونی (كۆڤان جلال) بەڕێوەبەری گشتی گەشە پێدانی پیشەسازی و هەریەكە لە بەڕێوەبەری بەشەكانی (پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی وكوالیتی كۆنتڕۆڵ و تاقیگە) لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی کۆبوونەوەیەک سازکرا، کۆبوونەوەکە سەبارەت بە سیستەمی( HACCP) لەكارگە خۆماڵیەكانی خۆراك كە مەبەست لێی (شیكردنەوەی ڕیسكەكان وكۆنترۆڵ كردنی خاڵە مەترسیدارەكان) بە پێی ئەو سیستەمەدەتوانرێت زامنی بەرهەمی خۆراكی تەندروست و باوەڕپێكراو لە ئاستی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بکرێت، هەر لە كۆبوونەوەكەدا بەووردی باس لە چۆنیەتی كاری سیستەمەكە و گرنگیەكەی بۆ كارگەكانی بەرهەمهێنانی خۆراك لە هەرێمی كوردستان كرا، بریكاری وەزارەت لایەنی پەیوەندیداری بەم بابەتە ڕاسپارد كە كاری جدی بكرێت بۆ دەسپێكی هەنگاوی سەرەتای بۆ کارپێکردنی سیستەمى HACCP.