وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، گرفتی كارگە پیشەسازییهكان چارهسهر دهكات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی دووشەممە ڕێكەوتی (٢٨-٦-٢٠٢١) عەلی عوسمان بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری پیشەسازی لەدیوانی وەزارەت، لەگەڵ كۆمەڵێك خاوەن كارگەی پیشەسازی كە لە بواری جیاجیای وەك پیشەسازی (خۆراك، سووتەمەنی و ڕۆنی ئۆتۆمبێل، پاككەرەوە، ئاسن ) كار دەكەن کۆبۆوه.
له سەرەتادا خاوهن کارگەکان باسیان لە كێشەو گیروگرفتەكانیان کرد کە چەندین گیروگرفت لە بەردەم کارەکانیان ھەبووە کە بوونەتە ھۆی ڕێگریەکی زۆر لە كاری ڕۆژانەیان بە جۆرێك نزیكە لە پەكخستنی كاری كارگە گەورەكانی پیشەسازی لە ڕووی دروستكردنی ڕۆتین لە مامەڵە ئاساییەكانی ڕۆژانەیان لە پرۆسەی هێنانی كەرەستەی خاو بۆ كارگەكانیان كە پێداویستییەكی گرنگی ڕۆژانەی كارگەكانیانە یان لەهەناردە كردنی بەرهەمی كارگەكانیان كە كۆڵەگەی ڕاگرتنی كەرتی پیشەسازین، لەلایەن هەندێك وەزارەتی دیاریكراو لە كاتێكدا كە تایبەتمەندێتی كاری كارگە پیشەسازییەكان بە پێی یاسای ژمارە (٢٠)ی ساڵی (١٩٩٨)ی گەشەپێدانی پیشەسازی بۆ هەردوو كەرتی تایبەت و تێكەڵاو.
لای خۆیەوە بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری پیشەسازی ھەموو پاڵپشتییەکی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ خاوەن کارگەکان دەربڕی و بەڵێنی پاڵپشتی تەواو هاوكاری كردنی پێدان بە گرتنە بەری ڕێگای گونجاو بۆ چارەسەركردنی گیروگرفتەكانیان كە لە ڕێگەیەوە خزمەت بەگەشە كردنی كەرتی پیشەسازی بكات لە هەرێمی كورستان.