وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، پێشانگای تایبەتی کۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی دەکاتەوە
![](/media/6709/وەزیری_بازرگانی_و_پیشەسازی_پێشانگای_تایبەتی_کۆماری_ئیسلامی_ئێران_لە_پێشانگای_نێودەولەتی_سلێمانی_دەکاتەوە1.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132688659730000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 2021/6/22، کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بە ئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی و پارێزگاری ھەڵەبجە و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوهبەری گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان و بەڕێوهبەری پێشانگای سلێمانی و سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی ، پێشانگای تایبەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی کردەوە کە ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت.
لەپێشانگاکەدا چەندین کاڵای بازرگانی بە مەبەستی بەھێز کردنی کەرتی بازرگانی و گەشەپێدانی ئابووری ھەرێم نمایش دەکرێن.