Skip to the content

بریكاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی له‌گه‌ڵ نوێنەری کرێکارانی کارگەی چیمەنتۆی تاسڵوجه‌ کۆبۆوه‌

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی (٢٤-٦-٢٠٢١)،  عەلی عوسمان بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری پیشەسازی، بە ئامادەبوونی (كۆڤان جەلال) بەڕێوەبەری گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی پێشوازیان لە نوێنەری كرێكارانی كارگەی چیمەنتۆی تاسڵوجە کرد و دوای چەند جار كۆبوونەوە لەگه‌ڵیان و بە مەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون  لەماف و شایستە داراییەكانیان و ڕەچاوكردنی مافە كارگێڕییەكانیان وەك فەرمانبەری حكومەت سەردانی شوێنی کارەکانیان کرا لەکارگەی چیمەنتۆی تاسڵوجە، جێی ئاماژەیە ئەوانه‌ی  لە كاتی ئێستادا لەگەڵ كەرتی تایبەت كار دەكەن خۆشبەختانە بە فەرمانێكی وەزاری بە پێی ئەو گرێبەستەی لە نێوان وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و كۆمپانیای سەرپەرشتیاری كارگەی چیمەنتۆی تاسڵوجە هەیە سەرجەم ئەو مافانە دەدرێنەوە بەكرێكارانی كارگەكە، لەلای خۆیانەوە نوێنەری كرێكارانی كارگەكە سوپاس و پێزانینی خۆیان گەیاند بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە پای چارەسەربوونی كێشەو گرفتەكانیان.