Skip to the content

به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتیان بۆ هه‌ر تاكێك دیاری كرا

هەولێر، هەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD) ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 9/6/2021 نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بە پێی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خۆراکی وەزارەتی بازرگانی حکومەتی فیدراڵ، کە ئاراستەی لقی بەڕێوەبەرایەتیەکانی خۆراک کراوە ڕایانگەیاندووە، ئامادەکاری بکەن بۆ وەرگرتنی ئەو بەشە خۆراکانەی کە لە ئایندەیەکی نزیکدا بەسە ر هاووڵاتیاندا دابەش دەکرێت.
بەپێی نوسراوەکە بۆ هەر تاکێک بڕی بەشەخۆراکی هاووڵاتیان بەم شێوەی خوارەوە ده‌بێت، كه‌ لە هەموو عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەو دابەش دەکرێت:
١- سێ کیلۆ ( ٣) برنج.
٢- یەک کیلۆ(١) شەکر.
٣- یەک لیتر ڕۆنی زەیت (١).
٤- چوارسەد (٤٠٠)گم، دۆشاوی تەماتە.
٥ یەک کیلۆ ( ١) پاقلەمەنی (فاسۆلیا، نیسک، نۆک).
٦- نۆ کیلۆ( ٩) ئارد.