سەرجەم شایستە داراییەکانی جووتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٠ خهرج دهكرێت
هەولێر، هەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD) ڕۆژی چوارشەممە رێکەوتى ٢/٦/٢٠٢١ى زایینى، نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوبەری گشتی بازرگانی له وهزارهتی بازرگانی و پیشهسازی حكومهتی ههرێمی كوردستان ئاماژەی بە بڕ و ئەو شایاستە داراییانە كرد کە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە بەشێوەی چەکی بانکی ھەناردەی ھەرێم کراوە.
ئەم چەکە بانکییانە کە بە پێی شارەکان دیاری کراون، سەرەتای هەفتەی ئایندە دەست بە دابەشکردنیان دەکرێت، کە بەم شێوەی لای خوارەوەیە:
سلێمانی: ٢٣ ملیار و حەوت سەد و پەنجا ملیۆن دینار
هەولێر: ١١ ملیار و نۆسەد و حەوت ملیۆن دینار
دهۆک: ١٠ ملیار و حەوت سەد و شەست و پێنج ملیۆن دینار