هه‌ماهه‌نگی نێوان وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی و ژووره‌كانی بازرگانی زیاتر ده‌بێت
هەولێر، هەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD) ـ ڕۆژی شەممە ڕێکەوتى ٥/٦/٢٠٢١ى زایینى، کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە میانی سه‌ردانێكی بۆ شاری سلێمانی، چاوی بە ژماره‌یه‌ك بازرگانی شاره‌كه کەوت و لە کێشە و گرفتەکانییانی كۆڵییه‌وه.
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پێداگرى لەوە کردەوە کە هەمووان پێکەوە هەوڵ بۆ چاره‌سه‌كردنی کێشە و گرفتەکانی بەردەم کەرتی بازرگانی دەدەن بۆ ئەوەی بازرگانان بێ کێشە و گرفت بتوانن کاری بازرگانی خۆیان بەردەوامی پێ بدەن.
دواتر سه‌ردانی هه‌ردوو ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ھەڵهبجەى کرد و لە کۆبونەوەیەکەدا لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی ھەردوو ژووری بازرگانی و پیشەسازییەکە، ئامادەیی حکومەتى هەرێم و وەزارەتى بۆ هەرجۆرە هاوکارى و هەماهەنگییک لەگەڵ ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی دەربڕی بە مەبەستی زیاتر ئەنجامدانى کاری ھاوبەش و خزمەتکردنى هەرێمى کوردستان.