Skip to the content

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی بازرگانی عێراقی فیدڕاڵ تاوتوێی چەند پرسێک دەکەن

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) -رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ۱٦-٦-٢٠٢١،شاندێکی وەزارەتی بازرگانی عێراقی فیدڕاڵ بە سەرپەرشتی دکتۆر عەلا ئەحمەد جبوری وەزیری بازرگانی عێراق سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستانی کرد.
 لە کۆبوونەوەیەکدا چەندین بابەتی گرنگ باس کران لەوانە هەماهەنگی نێوان هەردوو وەزارەت و  چۆنیەتی پەلە کردن لە دابەشکردنی شایستە داراییەکانی گەنمی جوتیاران بۆ ئەمساڵ و ساڵانی پێشوو، دابەشکردنی بەشە ئازووقەی مانگانەی هاوڵاتیان کە پێویستە لە هەموو شارەکان وەکو یەک بن، هەروەها پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش لە نێوان هەردوو وەزارەت بە مەبەستی چارەسەرکرنی سەرجەم ئەو کێشە و گرفتانەی هەن.