Skip to the content

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی... وەرزی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران دەستى پێکرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 2021/6/22،  کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پێشەسازی حکومەتی ھەرێم لە شاری سلێمانی، وەرزی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیارانی ڕاگەیاند، لە شاری ھەولێریش سەروەر کەمال ھەواری بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی،  بە ئامادەبوونی بەڕێوه‌بەری گشتیی بازرگانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ڕایگەیاند: وەرزی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران بەپێی خشتەی دیاریکراو جوتیاران گەنمەکانیان رادەستی سایلۆکان دەکەن و گەنمه‌كه‌ش  بەھەمان ئەو نرخە وەردەگیرێت کە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە دیاریکراوە.