Skip to the content

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی: پرۆسەی لێخۆشبوونی گومرگی بۆ کارگەکان کارا دەکرێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی دوو شەممە رێکەوتی ٢١/٦/٢٠٢١،  عەلی عوسمان بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری پیشەسازی سەرپەرشتی  کۆبوونەوەیەکی کرد سەبارەت بە دیاریکردنی میکانیزمی نوێ بە لێخۆشبوونی گومرگی (اعفاء الكمركي)  بۆ کارگەکانی بەرھەمھێنانی پیشەسازی، بۆ ئەم مەبەستە لیژنەیەکی باڵا پێکھێنراوە کە لەلایەن بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری پیشەسازی سەرپەرشتی دەکرێت و ھەریەکە لە نوێنەرایەتی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و نوێنەری بەڕێوه‌بەرایەتی گشتی گومرگ و بەڕێوه‌بەری گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی و بەڕێوه‌بەری گشتی دیوانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و بەڕێوه‌بەری ھونەری و بەڕێوه‌بەری پاراستنی بەرھەمی خۆماڵی ئەندامن تیایدا، لە کۆبوونەوەیەکدا  میکانیزمی نوێ دیاریی كرا سەبارەت بە چۆنیەتی لێخوشبوونی کارگەکانی پیشەسازی لەھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی ئاسانکاریان بۆ بکات تاوەکو بتوانن بەشداربن و لێخۆشبوونی گومرگی بیانگرێتەوە. لێخوشبوونی گومرگی بەرەسمیەکی دیاریکراو دەبێت بۆ ھێنانی ئامێر و کەرستەی خاو و کەل و پەلی پیشەسازی بۆ کارگەکانی پیشەسازی لە ھەرێمی کوردستان، جێی ئاماژەیه‌ دوای شەش مانگ لە وەستانی لێخۆشبوونی گومرگی جارێکی تر بە ھەوڵی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پرۆسەکە دەست پێدەکاتەوە.