Skip to the content

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، پێشانگای تایبەتی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی دەکاتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 2021/6/22،   کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بە ئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی و پارێزگاری ھەڵەبجە و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوه‌بەری گشتیی  تۆمارکردنی کۆمپانیاکان و بەڕێوه‌بەری پێشانگای سلێمانی و سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی ،  پێشانگای تایبەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی کردەوە کە ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت.
لەپێشانگاکەدا چەندین کاڵای بازرگانی بە مەبەستی بەھێز کردنی کەرتی بازرگانی و گەشەپێدانی ئابووری ھەرێم نمایش دەکرێن.