کار بۆ تۆمارکردنی کۆمپانیاکانی دەرمان و سەنتەرەکانی تەندروستی دەکرێت
![](/media/6783/1.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132692740710000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 2021/6/27، بڵند محمد مەولود بەڕێوەبەری گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، سەردانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کرد و لەگەڵ د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی کۆبۆوە.
مەبەستی کۆبوونەوەی نێوان هەردوولا ھەماھەنگی و رێکاری نوێ بوو سەبارەت بە تۆمارکردنی کۆمپانیاکانی دەرمان و سەنتەرەکانی تەندروستی و رێکخستنەوەی کاریان ، بۆ ئەوەی لەداھاتوودا ھەردوو لایەنی پەیوەندار بتوانن بڕیاری پێویست لە بارەیەوە دەربکەن لەکردنەوە و پێدانی مۆڵەت بە کۆمپانیاکان بەپێی مەرج و رێنماییەکان.