بە مەبەستی واژووکردنی یاداشتێک و چارەسەرکردنی کێشەکان شاندێکی وەزارەت بازرگانی و پیشەسازی سەردانی بەغدا دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/3/3 وەزيری بازرگانى و پيشەسازى به ياوەرى بريكارانى بازرگانى و پيشەسازى و راويژكارانى وەزارەت و بەڕێوبەرانی گشتی وەزارەت له يەكەم كۆبوونەوەيان له بەغدا لەگەڵ وەزيرى پيشەسازى عيراقى فيدرالى و تەواوى راويژكاران و بەڕێوبەرە گشتيەكانى پیشەسازى عێراقى تاوتوێى پەيوەنديەكانى هەردوو لايەن كرا و ياداشتێکی هەماهەنگى و كارى هاوبەش له نێوان هەردوو وەزارەت واژوو كرا، ئەو ياداشته نەخشه رێگا و كارى هاوبەش و هەماهەنگى و بەهێزكردنى پەيوەندیەكانى تەواوى چالاكى پیشەسازى و كارگەكان و مۆلەتەكانى دەرچوو له وەزارەت له خۆ دەگرێت.
شايانى باسه له دووەم كۆبوونەوەى شاندى وەزارەت لەگەل وەزارەتی بازرگانى فيدرالى دةبێت.