شاندێكی ئیسپانیا سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی یەكشەممە ٢٠٢١/٣/٢٨ کەمال موسلیم، وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى حكومەتی هەرێمی كوردستان به ئامادەبوونى بریکارانى وەزارەت بۆ کاروبارى بازرگانى و پیشەسازى و ڕاوێژکارى پەیوەندییەکان و بەڕێوەبەرە گشتییەکانى پیشەسازى و بازرگانى، لە دیوانى وەزارەت پێشوازیان لە شاندێکى وڵاتى ئیسپانیا کرد بە سەرۆکایەتى باڵیۆزی ئیسپانیا له بەغدا و نوێنەرانى چەند کۆمپانیاىەكی ئیسپانى. شایانى باسه ئامانجى سەردانى ئەم شاندە بۆ هەرێمى کوردستان بە مەبەستى ڕاگەیاندنى فەرمى کردنەوەى نووسینگەى سەنتەرى بازرگانى ئیسپانییە لە هەولێر، کە بڕیار وایە لەم هەفتەیەدا دەست بەکار بێ. سەنتەرى بازرگانى ئیسپانى بە فەرمى مۆڵەتى کارکردنى لە وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى وەرگرتووە و بڕیارە ئەجێنداى کارکردنی تایبەت بێت به دروستکردنى پردێکى بازرگانى لە نێوان هەرێمى کوردستان و ئیسپانیا.