Skip to the content

کۆبوونەوەی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێم و وەزیری بازرگانی عێراق لە بەغدا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/3/3 شاندى وەزارەتى بازرگانى و پيشەسازى له دووەم كۆبونەوەی له ميانەى سەردانى شاندى وەزارەت بۆ بەغدا سەردانى وەزارەتى بازرگانى عيراقى فيدراڵيان كرد لەلايەن وەزيرى بازرگانى و بريكارى وەزارەت و راويژكاران و ب. گشتيەكان پيشوازيان لێكرا و كۆبوونەوەيەكى تايبەتی به كاروبارى بازرگانى و ريكارەكان و چالاكيەكانى هەردوو لايەن ئەنجام درا ، له كۆبوونەوەکەدا تيشك خرايه سەر چۆنيەتى كارى هاوبەش و لابردنى ئاستەنگ لەبەردەم خاوەن كۆمپانياكان كه مۆڵەتى هاوردن و هەنارده پيشكەش دەكەن كه بريار وايه رێكارەكان يەك بخرێت هەروەها برياردرا كه چەند ليژنەیەكى تايبەت پێك بهێنرێت بۆ هەماهەنگى بەردەوامى ھەردوولايەن، لەلايەكى تر تيشك خرايه سەر پرۆسەى وەرگرتنى گەنمى جوتياران بۆ ئەو ساڵ به زيادكردنى رێژەكه.

لەکۆتایی کۆبونەوەکەشدا جەخت لەسەر پەيوەندى زياتر و كارى هاوبەش کرا و برياردرا كه شاندێكى وەزارەتى بازرگانى عيراقى فيدراڵ سەردانى هەولێر بكەن وەك تەواو كەرى لێكگەيشتنەكان له نيوان هەردوولايەن.