حکومەت سوورە لەسەر ڕێگری لە خواردنی ژەهراوی و پاراستنی گیانی هاووڵاتیان
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی كردەوە کە لەمانگی ڕەمەزاندا بڕی ٣٤،٣٢٧ تۆن کەلوپەلی ماوەبەسەرچوو له پارێزگاكانی ههولێر، سلێمانی، دهۆك و ئیدارهی گهرمیان دەستی بەسەردا گیراوە، هاوكات ههر لهم مانگهدا ٣٣ کۆگا، دوکان و شوێن بە ھۆی سەرپێچیەوە داخراون.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئاماژهشی بهوه كردووه کە زیاتر لە ٩ ھەزار جار لە ھەرسێ پارێزگاکە و ئیدارەکانی، تیمەکانی چاودێری بازرگانی، سەردانی دوکان، مۆڵ و شوێنە بازرگانییەکانیان کردووە، بەمەش توانیویانه ١٩٧ سەرپێچی جۆراوجۆر دیاری بكهن و بە بڕی زیاتر لە ١٦ ملیۆن دیناری عێراقی سزای ئەو کەسانەیش دراوە کە سەرپێچیان ئهنجام داوه.