Skip to the content

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی سەرقاڵى چارەسەرى کێشەى خاوەن کارگەکان و دابەشکردنى چەکى جواتیارانە

 

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی دووشەممە رێكەوتی ١٧/٥/٢٠٢١ کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی چاوى بە كۆمەڵێك خاوەن كارگە لە هەرێمى کوردستان کەوت.
سەردانی خاوەن كارگەكان بۆ وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەهۆی بوونی كێشەی تەكنیكی و بەرجەستەنەبوونی كارتۆن بۆ راپەراندنی كاروباری كارگەكان بوو، هەر بۆیە وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ڕاستەوخۆ گفتوگۆ و پەیوەندی بە لایەنی پەیوەندار و چەند كارگەیەكی تایبەت بە دروستكردنی كارتۆن کرد و ئەوانیش ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتە بە زووترین كات.
هەر ئەمڕۆش وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە شاندی كۆمەڵە جووتیاران كرد. لە دانشتنێكدا، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی تیشكی خستە سەر وشكەساڵی و دانەوێلە، و و هەروەها به‌ پێویستی زانی په‌له‌ بكرێت لە دابەشكردنی چەكی شایستە داراییەكانی جووتیاران بۆ ساڵانی پێشوو، بەڵێنی بە جووتیارانیش دا بە پێی توانا کار بکەن لەسەر خێرا ئەنجامدانى پرۆسەی پێدانی چەكەكان تا مافی گشت جووتیاران لە وەرگرتنی شایستە داراییەكانیان زامن بكرێت و ماندوبوونی بەرهەمەكانیان بە زووترین كات وەربگرن.