بانکی ناوەندی عێراقی فیدڕاڵ ڕەزامەندی دا بە درێژکردنەوەی ماوەی پێدانی مۆڵەت بە کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراوی کوردستان
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە درێژەی کارو چاڵاکییەکان بۆ دروستکردنی هەماهەنگی و کارئاسانی بۆ وەبەرهێنەران، ڕێکەوتی ٢٨/ ١١/ ٢٠٢١ بڵند محهمهد مهولود مەم بەڕێوەبەری گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان بە یاوەریی ژمارەیەک بەڕێوەبەری فەرمانگە و ئامادەبوونی بەختیار حاجی بەڕێوەبەری گشتیی لە فەرمانگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا سەردانی بانکی ناوەندی عێراقی لە بەغدا کرد.
لە سەردانەکەدا چاویان کەوت بە ئیحسان شمران جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق، کۆبووەوە بە مەبەستی پێدانی مۆڵەتی کارکردن بە کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆری دراو لەهەرێمی کوردستان و چۆنیەتی سوودمەندبوونی کۆمپانیاکانی کوردستان لە وەرگرتنی هەفتانەی گۆڕینەوەی دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی بۆ کۆمپانیاکانی کوردستان، هەرچەندە بانکی ناوەندی پێدانی مۆڵەتی ڕاگرتبوو، بەڵام دوای گفتوگۆ بڕیاریاندا بە پێدانی دەرفەتێکی تر بە کۆمپانیاکانی کوردستان و ڕەزامەندیان دا بە درێژکردنەوەی ماوەی پێدانی مۆڵەت بە کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراوی کوردستان بەم شێوەی خوارەوە:
١- پێنج کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراو خۆیان ببنه یهك و کۆی سەرمایە ببێتە دوو ملیار و نیو دیناری عێراقی، مۆڵهتی پلە B دەدرێت کە بەهۆیەوە کۆمپانیاکان سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی بەشەک دۆلاری هەفتانە بە نرخی زیادکردنی ئاشکرای بانکی ناوەندی عێراق هاوشێوەی ئەو بەشە دۆلارەی کە کۆمپانیاکانی دراوی بەغدا وەریدەگرن.
٢- (١٠) دە کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراو خۆیان بكهنه یهك و سەرمایەکانیان بکەن بە پێنج ملیار دیناری عێراقی مۆڵەتی پلە A دەدرێت، کە بەهۆیەوە کۆمپانیاکان سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی بەشە دۆلاری هەفتانە بە نرخی زیادکردنی ئاشکرای بانکی ناوەندی عێراق کە بڕەکەی پێنج ئەوەندەی کۆمپانیاکانی پلە B دەبێت.
٣- هەروەها ڕەزامەندیان پیشاندا بۆ پێدانی دامەزراندنی کۆمپانیای بانکی بە سەرمایەی دووسەد و پەنجا ملیار دیناری عێراقی.