بەڕێوەبەری گشتیی تۆماركردنی كۆمپانیاكان لەگەڵ یەكێتی هەناردە و ناردنكارانی كوردستان تاوتوێی چەند پرسێكیان كرد
![](/media/8418/ەرێوەبەری-گشتی-تۆماركردنی-كۆمپانیاكان-لەگەڵ-یەكێتی-هەناردە-و-ناردنكارانی-كوردستان-تاوتوێی-چەند-پرسێكیان-كرد-2.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132804824260000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە ڕێكەوتی 2-11-2021 بڵند محەمەد مەولود بەڕێوەبەری گشتیی تۆماركردنی كۆمپانیاكان لەگەڵ شاندێكی یەكێتی هەناردە و ناردنكارانی كوردستان كۆبوویەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا باس لە چالاكی زیاتری نێوان وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و یەكێتی هەناردە و ناردنكارانی كوردستان كرا، هەروەها چۆنیەتی چارەسەركردنی ئەو گیروگرفتانەی كە ڕووبەڕووی پرۆسەی ناردن و هەناردەكردنی شت و مەك لە ڕێگەی دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان و وڵاتانی دەوروبەر گفتوگۆیان لە بارەیەوە کرا، بەڕێوەبەری گشتیی تۆماركردنی كۆمپانیاكان، ئامادەیی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەكەیانی بۆ هەر چاڵاكی و هەنگاوێكی دوو لایەنە دەربڕی تا لە داهاتوودا بخرێتە واری جێبەجێكردنەوە.