وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بەشداریی كردنەوەی پیشانگای ئەگرۆ پاك بۆ پیشەسازی خۆراك و كشتوكاڵ دەكات
![](/media/8761/received_343826607506714.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132822213240000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە ڕێكەوتی 23-11-2021 كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، بەشداریی كردنەوەی پێشانگای Agro Pack Iraq & Iraq plastprintpack لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر كرد.
پێشانگاكە لە ڕۆژانی 23 تا 26ی 11-2021 بەردەوام دەبێت، كە تایبەتە بە پیشەسازی خۆراك و كشتوكاڵ و چۆنیەتی لە بەرگگرتن و ئامادەكردنی كەرەستەی خاو و خواردەمەنی، ئەم پێشانگایە بە بەشداری 174 كۆمپانیا و كارگە لەسەر ئاستی (9) وڵاتدا كە بریتیین لە عێراق، ئیتاڵیا، میسڕ، ئێران، ئوردن، هۆڵەندا، سعودیە، توركیا و میرنشینی ئیمارات، لە پێشانگای هەولێری نێودەوڵەتی بەڕێوە دەچێت.