Skip to the content

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بەشداریی كردنەوەی پیشانگای ئەگرۆ پاك بۆ پیشەسازی خۆراك و كشتوكاڵ دەكات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە ڕێكەوتی 23-11-2021 كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، بەشداریی كردنەوەی پێشانگای Agro Pack Iraq & Iraq plastprintpack  لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر كرد. 

پێشانگاكە لە ڕۆژانی 23 تا 26ی 11-2021 بەردەوام دەبێت، كە تایبەتە بە پیشەسازی خۆراك و كشتوكاڵ و چۆنیەتی لە بەرگگرتن و ئامادەكردنی كەرەستەی خاو و خواردەمەنی، ئەم پێشانگایە بە بەشداری 174 كۆمپانیا و كارگە لەسەر ئاستی (9) وڵاتدا كە بریتیین لە عێراق، ئیتاڵیا، میسڕ، ئێران، ئوردن، هۆڵەندا، سعودیە، توركیا و میرنشینی ئیمارات، لە پێشانگای هەولێری نێودەوڵەتی بەڕێوە دەچێت.