سایلۆی کەلار کرایەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٧-١٠-٢٠٢١ لە مەراسیمێکدا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی سایلۆی کەلاری کردەوە، لەمەراسیمەکەدا کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و ھەردوو بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی و پیشەسازی و ھەردوو بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان و بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی،
بەشدارییان کرد.
سایلۆی کەلار و ھەردوو سایلۆی ڕۆڤیا و قوشتەپە سێ لە پڕۆژە ستراتیجیەکانی حکومەتن کە لە لایەن وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی سەرباری قەیرانی دارایی بە سەرکەوتوویی کارەکانی ئەنجامدا و تەواو کران بۆ ئەوەی ساڵی ئاییندە جوتیارانی ئەو سنوورە لەکاتی ڕادەستکردنی گەنمەکانیان سوود لەو سایلۆیانە وەربگرن ، کە ھەر سایلۆیەک توانای عەمبارکردنی ٤٠ ھەزار تۆن گەنمی ھەیە.