بەرێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان تاوتوێی کۆنوسی ئەنجومەنی ئابوری بۆ نەھێشتنی رۆتین دەکات
![](/media/7997/بەرێوەبەرایەتی_گشتی_تۆمارکردنی_کۆمپانیاکان_تاوتوێی_کۆنوسی_ئەنجومەنی_ئابوری_بۆ_نەھێشتنی_رۆتین_دەکات1.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132775089520000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی چوار شەممە رێکەوتی ٢٩-٩-٢٠٢١ بەسەر پەرشتی بڵند موحەمەد مەولود بەرێوەبەری گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان بەئامادەبونی بەرێوەبەرانی بەرێوەبەرایەتی کۆمپانیاکان لەپارێزگاکانی ھەولێر و دھۆک و سلێمانی، وەبەرێوەبەرانی نێو بەرێوەبەرایەتی گشتی تۆماکردنی کۆمپانیاکان، وە بەرێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندیەکانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی کۆبونەوە .
مەبەست لەکۆبونەوەکە تاوتوێ کردنی کۆنوسی ئەنجومەنی ئابوری تایبەت بە نەھێشتنی رۆتین بوو لەپرۆسەی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان کەلە ١٥ی تەموزی ٢٠٢١ ئەنجامدرابوو .
لەکۆبونەوەکەدا بەرێوەبەری گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان ئاماژەی بەجێبەجێ کردنی چۆنیەتی کۆنوسی ئەنجومەنی ئابوری نەھشتنی رۆتین کرد .