Skip to the content

بەرێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان تاوتوێی کۆنوسی ئەنجومەنی ئابوری بۆ نەھێشتنی رۆتین دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی چوار شەممە رێکەوتی ٢٩-٩-٢٠٢١ بەسەر پەرشتی  بڵند موحەمەد مەولود بەرێوەبەری گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان بەئامادەبونی بەرێوەبەرانی بەرێوەبەرایەتی کۆمپانیاکان لەپارێزگاکانی ھەولێر و دھۆک و سلێمانی، وەبەرێوەبەرانی نێو بەرێوەبەرایەتی گشتی تۆماکردنی کۆمپانیاکان، وە بەرێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندیەکانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی کۆبونەوە .
مەبەست لەکۆبونەوەکە تاوتوێ کردنی کۆنوسی ئەنجومەنی ئابوری تایبەت بە نەھێشتنی رۆتین بوو لەپرۆسەی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان  کەلە ١٥ی تەموزی ٢٠٢١ ئەنجامدرابوو  .
لەکۆبونەوەکەدا  بەرێوەبەری گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان ئاماژەی بەجێبەجێ کردنی چۆنیەتی کۆنوسی ئەنجومەنی ئابوری نەھشتنی رۆتین کرد .