Skip to the content

تۆمارنامەی بازرگانی دهۆک لەلایەن بەڕێوبەری کۆمپانیاکانی دهۆک وەردەگیرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا داتاو تۆمارنامەی ناوی بازرگانی دهۆک ئامادە دەکرێت بۆ وەرگرتنی لەلایەن بەڕێوەبەری کۆمپانیاکانی دهۆک.
بە مەبەستی تەواوکردنی ئامادەکاریەکان بۆ جیبەجێکردنی یاسای ژمارە (١٣ و ١٤ و ١٥) ی ساڵی ٢٠٢١ تایبەت بە گواستنەوەی تۆمارنامەی ناوی بازرگانی و دەسەڵاتی پێدانی ناوی بازرگانی لە ژوورە بازرگانیەکان بۆ وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی.
ئەمرۆ  (١٩/ ٤/ ٢٠٢٢) (بڵند محمد مولود) بەڕێوەبەری گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان بە یاوەریی (کازم مەغدید) بەڕێوەبەری کۆمپانیا نیشتیمانیەکان و (شێروان حیتۆ) بەڕێوەبەری کۆمپانیاکانی دهۆک و  (محمد سلێمان) بەڕێوەبەری یاسایی و (جوان حامد) بەڕێوەبەری ئای تی و ئامار، سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی دهۆکیان کرد و لەگەڵ  (شێخ ایاد شێخ حسن دۆسکی) سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی دهۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی ژوور کۆبووەوە سەبارەت بە تەواو کردنی ئامادەکاریەکان بۆ وەرگرتنی تۆمارنامەی ناوی بازرگانی لە دوای پەسەندکردنی پەیڕەوی ناوی بازرگانی و تۆمارنامەی ناوی بازرگانی هەرێم.
 لە ئەنجامدا سەرۆکی ژوور، ئامادەیی پیشاندا کە لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا تەواوی داتای ژووری بازرگانی دهۆک بەو شێوەی کە لەسەری ڕێککەوتن ڕێکبخرێت و ئامادە بکرێت و بدرێتە بەڕێوەبەری کۆمپانیاکانی دهۆک، لە بەرامبەردا بەڕێوەبەری گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان، جەختی کردەوە لەسەر پێویستی بەردەوامبوونی هەماهەنگی لەگەڵ ژوورە بازرگانیەکان دوای وەرگرتنی تۆمارنامەی بازرگانی بۆ هاوکاری و پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت.