Skip to the content

لیژنەکانی چاودێریی بازرگانیی گەرمیان چاودێریی بازاڕەکانی گەرمیان دەکەن

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لیژنەکانی چاودێریی بازرگانیی گەرمیان لە درێژەی گەڕان و پشکنین و بەدواداچوونەکانیان بەردەوامن و بڕێک خۆراکی بەسەرچوو ڕادەستی لیژنەکان کران.

لە ڕۆژانی ٢٥ و ٢٦ و ٢٠٢٢/٤/٢٧ لیژنەکانی چاودێری بازرگانی گەرمیان لە درێژەی گەڕان و پشکنین و بەدواداچوونەکانیان زیاتر لە (٤٢) شوێنیان پشکنی کە پێکھاتبوون لە شوێنی گۆشتفرۆش و مریشکفرۆش و شیرینی و تورشیات لە بازاڕەکانی گەرمیان، خۆشبەختانە ھیچ سەرپێچییەک تۆمار نەکراو بڕی ٧٣کغم خۆراکی ماوەبەسەرچوو ڕادەستی لیژنەکان کران.