Skip to the content

لیژنەکانی چاودێری بازرگانی لەگەڕان و پشکنین بەردەوامن

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە درێژەی گەڕان و بەدواداچوونەکانی لیژنەکانی  چاودێری بازرگانی لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان،  ڕۆژی (٢٠٢٢/٤/٢٠) لیژنەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی گەرمیان لە گەڕان و بەدواداچوون و پێدانی ڕێنمایی بە کاسبکاران بەردەوام بوون و زیاتر لە (٢٠) شوێنیان بەسەرکردەوە، خۆشبەختانە ھیچ سەرپێچیەک تۆمار نەکرا و بڕی (١٣) کغم خۆراکی بەسەرچوو لە لایەن خاوەن مارکێتەکانەوە ڕادەستی لیژنەکان کران .