ئەو گەنمەی دراوە بە ئاشەکان دەرکەوت بۆ نانکردن زۆر باش و گونجاوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لەسەر بڕیاری ( نەوزاد کامل ) بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی، ڕۆژی ٢٠٢٢/٤/٢٧ بە سەرپەرشتی (لادی ابراھیم ) بەڕێوەبەری ھونەری و ( کریم محمد) بەڕێوەبەری تاقیگە لە بەڕێوەبەرایەتی دروستکراوی دانەوێڵەی ھەولێر، تاقیکردنەوەیەک ئەنجام درا لەسەر ئەو گەنمەی لە سایلۆ وەرگیراوە بۆ ئاشەکان تا بکرێت بە ئاردی بایەعی کە بە ڕێژەی ٨٠٪ گەنمی خۆماڵی و ٢٠٪ گەنمی ئوستورالییە ، دوای ئەوەی گەنمەکە کرایە ھەویر و دواتر کرایە نان ، دەرکەوت نانێکی باشی لێ دروست دەبێت و بۆ نانکردن گونجاوە و گەنمەکە ماددەی ( برێمکس)ی تێدایە ،
شایانی باسە تاقیکردنەوەکە لە کارگەی بێتواتە ئەنجام درا.