Skip to the content

بریکاری وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی و بەرپرسی بەشی ئابووری کونسوڵگەری فەرەنسی لە ھەولێر، کارئاسانی بۆ بازرگانان و سەرمایەدارانی فەرەنسا و ھەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە کۆبوونەوەیەکدا وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و کونسوڵگەری فەرەنسا ھەماھەنگی نێوان بازرگانانی ھەرێمی کوردستان و فەرەنسا وئاسانکاری بۆ بازرگانان و  سەرمایەدارانی ھەردوولایان  تاوتوێ کرد.

رۆژی ٢٠٢٢/٤/٢٧( سەروەر کمال ھاواری ) بریکاری وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی و (نەوزاد کامل) بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لەگـــــەڵ بەرپرسی بەشی ئابووری کونسوڵگەری فەرەنسی گشتی لە ھەولێر کۆبوونەوە،
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ھەماھەنگی زیاتر لە نێوان وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و کونسوڵگەری فەرەنسا کران بۆ ھەماھەنگی و کارئاسانی بۆ بازرگانان و سەرمایەدارانی فەرەنسا و ھەرێمی کوردستان.