بەڕێوهبەرایەتی کۆمپانیاکانی دهۆک چهند بڕیارێك دهردهكات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی ١٩/ ٤/ ٢٠٢٢ ( بڵند محمد مولود ) بەڕێوهبەری گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان بە مەبەستی بەسەرکردنەوە و جێبەجێکردنی چەند بڕیارێک، سەردانی بەڕێوهبەرایەتی کۆمپانیاکانی دهۆکی کرد.
سەردانەکە بە یاوەریی (کازم مەغدید) بەڕێوهبەری کۆمپانیا نیشتیمانیەکان و (محمد سلێمان ) بەڕێوهبەری یاسایی و (جوان حامد) بەڕێوەبەری ئای تی و ئامار بوو، لە لایەن بەڕێوهبەر و کارمەندانی بەڕێوهبەرایەتی کۆمپانیاکانی دهۆک پێشوازیان لێکرا.
پاش بەسەرکردنەوەی بەشەکانی بەڕێوهبەرایەتییەکە، بە ئامانجی زووتر گواستنەوەی پرۆسەی تۆماری ناوی بازرگانی بۆ بەڕێوهبەرایەتییەکانی کۆمپانیاکان، بڕیار لەسەر ئەم خاڵانە درا :
١- هەماهەنگی بەردەوام بکرێت لەگەڵ ژووری بازرگانی دهۆک، بۆ تەواوکردنی ئامادەکاریەکان و وەرگرتنی تۆمارنامەی بازرگانی لە چەند ڕۆژی داهاتوو لەلایەن بەڕێوهبەری کۆمپانیاکانی دهۆک بۆ جێبەجێکردنی یاسای ژمارە (١٣ و ١٤ و ١٥) ی ساڵی ٢٠٢١ تایبەت بە گواستنەوەی تۆمارنامەی ناوی بازرگانی و دەسەڵاتی پێدانی ناوی بازرگانی لە ژوورە بازرگانیەکان بۆ وەزارەت.
٢- بەستنەوەی داتای کۆمپانیاکانی دهۆک بەشێوەی ئەلیکترۆنی لەگەڵ داتای بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان.
٣- ڕەزامەندی وەربگیرێت بۆ تەرخانکردنی باڵەخانەیەکی شایستە بۆ بەڕێوهبەرایەتی کۆمپانیاکانی دهۆک بۆ ئەوەی بتواندرێت ئیش و کارەکانیان بە ڕێک و پێکی ئەنجام بدەن.
٤- ئاسانکاری زیاتر بکرێت بۆ خێرا بەڕێوەچوونی ئیش و کاری وەبەرهێنەران و کۆمپانیاکان بە مەبەستی هاندانیان و پێشخستنی کەرتی تایبەت.