وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی: لەم مانگەدا چاودێرییەکی وردی بازاڕ دەکەین
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وێڕاى پیرۆزبایمان لەسەرجەم موسوڵمانان و هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستان، وەک وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى ڕایدەگەیەنین لەم مانگە پیرۆزە دا هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ چاودێریکردنى بازاڕ و کۆنترۆڵکردنى نرخى خۆراک و پێداویستیەکانى هاووڵاتیان.
هەر کەس و بازرگانێک سەرپێچى بکات ڕووبەڕووى سزاى یاسایی دەبێتەوە. بۆ ئەم مەبەستەش تیمەکانى چاودێرى بازرگانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى گشتى بازرگانى وەزارەتمان بەردەوامن لە گەڕان و بەدواداچوون لە سەرجەم شارو شارۆچکەکان.
هەروەها هاووڵاتیان ئاگادار دەکەین، هاوکارمان بن، لەکاتی بینینی هەر قۆرخکارى و دیاردەیەکى نا ئاسایى لە مامەڵە کردن لە خوراک و پێداویستیەکانى خەڵک و بوونی هەر کاڵایەکی بەسەرچوو تیمەکانمان ئاگاداربکەنەوە. بەپێویستیشی دەزانین، دڵنیایی بدەینە هاووڵاتیان کەوا خۆراک و کەل و پەلی بەشی پێداویستی خەڵک، لە کۆگاکاندا هەیە و بە هاوکاری بازرگانەکان دابینکراوە، هەروەها دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکیش لەڕێگەی بریکارەکانەوە بەردەوامە.
ژمارەی پەیوەندیکردن لەکاتی بوونی هەر دیاردەیەک ئەمانەی خوارەوەن:
دهۆک
07511176141
هەولێر
07504908470
سلێانی
07504908470
گەرمیان
07501558626