پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا زیاتر پەرەی پێ دەدرێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی چوارشەممە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٢، کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان،لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، پێشوازی لە خاتوو لیشا شراین ماخر وەزیری هەماهەنگی و پەرەپێدانی بازرگانی هۆڵەندا کرد و لە دیدارێکدا باسیان لە پێشخستنی و پەرەپێدانی بارزگانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا کرد.
وەزیری هەماهەنگی و پەرەپێدانی بازرگانی هۆڵەندا ئاماژەی بەوەدا کە ئامانج لە سەردانەکەی پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی وڵاتەکەیەتی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و ئەنجامدانی چەند دیدارو کۆبونەوەیەک لەگەڵ خاوەن کارو سەرمایەدارە ناوخۆییەکان.