بەشێکی دیکەی شایستە دارایییەکان بەسەر جووتیاراندا دابەش دەکرێت
![](/media/12388/45619158_253470851989814_4046500955435302912_n.jpg?center=0.34812286689419797,0.48045977011494251&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133044190650000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی نەوزاد شێخ کامیل ڕایگەیاند "بڕی ٩٧ ملیار و ٣٦٢ ملیۆن دینار هاتووەتە سەر حسابی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە بریتییە لە بەشێکی تری شایستە داراییەکانی جووتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بەمشێوەیەی لای خوارەوە :
سلێمانی، بڕی ٥٠ ملیار و ٣٦٢ ملیۆن دینار.
هەولێر، بڕی ٣٠ ملیار دینار.
دهۆک، بڕی ١٧ ملیار دینار.
پاش تەواوبوونی ڕێکارە کارگێری و داراییەکان، لە ئایندەیەکی نزیکدا بەسەر جووتیاراندا بەپێی ڕۆژی ڕادەستکردنی گەنم بە سایلۆکان دابەش دەکرێت.