بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە ژووری بازرگانیی سلێمانی بەشداریی کۆبوونەوەیەکی کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی ٣ی ئابی ٢٠٢٢، لە ژوری بازرگانی سلێمانی کۆبوونەوەیەک بە بەشداری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەڕێوەبەری دروستکراوی دانەوێڵەی سلێمانی، چاودێری بازرگانی سلێمانی، بازرگانی دانەوێڵەی سلێمانی و ژمارەیەک لە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەندامانی ژوری بازرگانی سلێمانی و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و خاوەن ئاشەکان و ژمارەیەک لە جوتیاران ئەنجام درا.
لەکۆبونەوەکەدا نەوزاد شێخ کامل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە نوێنەرایەتی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەشداری کۆبوونەوەکەی کرد و تیشکی خستە سەر بە بازارکردنی گەنم لە هەرێمی کوردستان و ئەو بڕە ئاردەی کە بەشێوەی بازرگانی دێتە هەرێمی کورستان و پێویستی گەنم بۆ هەرێمی کورستان لەساڵێکدا چەندە ئاماژەی پێدرا.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت کرایەوە لەسەر هاوکاری کردنی جوتیاران بۆ ساڵی ئایندە بە مەبەستی بەرهەمهێنانی زیاتری گەنم و دوپاتیش کرایەوە لەسەر ئەوەی کە ئەو بڕە ئاردە بازرگانییەی کە لە دەرەوەی وڵاتەوە هاوردەی دەکرێت کوالیتی کۆنترۆل پشکنینی زیاتری بۆ بکات بۆ ئەوەی دوربێت لەو ماددە زیانبەخشانەی کە بۆ تەندروستی هاوڵاتیان زیانبەخشن.
لە کۆبوونەوەکەدا وەداوا کرا حکومەتی هەرێمی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕێگ گەنم هاوردە بکات بەمەبەستی کێ بەرکێ و هەرزان کردنی نرخی ئارد و نان لە هەرێمی کوردستان.