تۆمارێکی زانیاری تایبەت بەو کەسانە درووستدەکرێت کە پێویستییان بە هاوکارییە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی ٢ی ئابی ٢٠٢٢ کوێستان محمد وەزیری بەوەکالەتی بازرگانی و پیشەسازی بە ئامادەبوونی سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەت، پێشوازی لە شاندێکی بەرنامەی خۆراکیی جیهانی (WFP) کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا شاندەکە باسیان لە تۆماری یەکخراو کرد، کە بە هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوەکانی (ILO) و یونسێف و یەکێتیی ئەورووپا جێبەجێدەکرێ تاکوو لە ئایندەدا تۆمارێکی یەکخراو بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق ڕێکبخەن کە سەرجەم داتا پێویستەکانی تێدابێ؛ تایبەت بەو کەسانەی کە پێویستییان بە هاوکارییە. بۆ ئەو مەبەستە داوایان کرد وەزارەتی بازرگانی هاوکارییان بکات.
لای خۆیەوە وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، ئامادەیی هەموو جۆرە هاوکارییەکی بۆ ئاسانکاریی کارەکانیان دەربڕی.