وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەشدارە لەپێشانگای نێودەوڵەتی بۆ وەبەرهێنانی بیناسازی وخانوبەرە
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی سێ شەممە ١٦ی ئابی ٢٠٢٢ لە هۆڵی پێشانگای نێودەوڵەتی، لەپارکی سامی عەبدولڕەحمان، پێشانگای نێودەوڵەتی وەبەرهێنانی بیناسازی وخانوبەرە کرایەوە، و بەڕێوەبەرایەتی پەرەپێدانی پیشەسازی سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەخستنەڕووی داتاو زانیاری بەشدارە.
لە کردنەوەی پێشانگاکەدا سەروەر کەمال هاواری، نوێنەرایەتی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی کرد، و کۆڤان جەلال ڕۆژبەیانی، بەڕێوەبەری گشتی پەرەپێدانی پیشەسازی سەرپەرشتی بەشداریکردنی وەزارەت دەکات، کە بۆماوەی چوار ڕۆژ بەردەوامن لەپێدانی زانیاری و داتاکان بە میوانانی پێشانگاکە.
ئەم پێشانگایەش بەمەبەستی پەرەپێدانی کەرتی وەبەرهێنان لەلایەن دەستەی گشتی وەبەرهێنانەوە بە بەشداری چەندین کۆمپانیاو وەبەرهێنی جیهانی و ناوخۆیی بۆماوەی چوار ڕۆژ کراوەتەوە.