Skip to the content

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەشدارە لەپێشانگای نێودەوڵەتی بۆ وەبەرهێنانی بیناسازی وخانوبەرە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی سێ شەممە ١٦ی ئابی ٢٠٢٢  لە هۆڵی پێشانگای نێودەوڵەتی، لەپارکی سامی عەبدولڕەحمان، پێشانگای نێودەوڵەتی وەبەرهێنانی بیناسازی وخانوبەرە کرایەوە، و بەڕێوەبەرایەتی پەرەپێدانی پیشەسازی سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەخستنەڕووی داتاو زانیاری بەشدارە.

لە کردنەوەی پێشانگاکەدا سەروەر کەمال هاواری، نوێنەرایەتی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی کرد، و کۆڤان جەلال ڕۆژبەیانی، بەڕێوەبەری گشتی ‏پەرەپێدانی پیشەسازی سەرپەرشتی بەشداریکردنی وەزارەت دەکات، کە بۆماوەی چوار ڕۆژ بەردەوامن لەپێدانی زانیاری و داتاکان بە میوانانی پێشانگاکە.

ئەم پێشانگایەش بەمەبەستی پەرەپێدانی کەرتی وەبەرهێنان لەلایەن دەستەی گشتی وەبەرهێنانەوە بە بەشداری چەندین کۆمپانیاو وەبەرهێنی جیهانی و ناوخۆیی بۆماوەی چوار ڕۆژ کراوەتەوە.